چاویارنیوز _ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دەڵێت: راستییەکی تاڵ بەڵام حاشاهەڵنەگرە لە دوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال کە حزوری یەکێتی لە بەغدا لاوازبوو، کە پێگەی یەکێتی لە کوردستانیش لاوازبوو، دۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیش لاواز بوو. هەمووان دەزانن چەندین بڕیاری ستراتیژیی هەڵە دران کە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیان تێکدا و پێگەی هەرێم و قەوارەی هەرێمیان خستە مەترسییەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم یەکێتییەی ئەمڕۆ بەهێزترە لە هەر کاتێكی دیکە و خاوەنی بڕیاری خۆیەتی. ئەم یەکێتییە بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە چارەسەر دەکات و رێگە نادات کەس بە بڕیار و سیاسەتی هەڵە جارێکی تر ژیان و گوزەرانی خەڵک و داهاتووی هەرێم بخاتە مەترسییەوە.
وتیشی: با بۆ هەموو لایەک روون و ئاشکرابێت، یەکێتی خاوەنی قسەی خۆیەتی، وەکچۆن هاوسەنگی هێزی رێکخستەوە، وەکچۆن لە کەرکوک قسە و بەڵێنی خۆی بردەسەر، وەکچۆن بەبێ رەزامەندی یەکێتی و سەرۆک بافڵ حکومەتی هەرێم پێکنایەت. بە دڵنیاییشەوە ئەمجارەش قسەی خۆی دەباتەسەر و لە بەغداوە کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەکات.
قوباد تاڵەبانی: بەڵێنەکانمان دەبەینەسەر
لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال ڕایگەیاند: لەدوای نەخۆشکەوتنی مام جەلالەوە، یەکێتی لە بەغدا لاوازبووە.

No Comment! Be the first one.