چاویارنیوز _ قوباد تاڵه‌بانی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن له پارێزگای هه‌ولێر دەڵێت: ده‌بێت هه‌موو هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی به گوڕوتینێكی زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه، هه‌وڵ بدات زۆرترین ده‌نگده‌ر بۆ یه‌كێتی كۆبكاته‌وه.
باس لەوەشدەکات، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی پێكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاریی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به هێزێكی زیاتره‌وه به كۆتایی بگه‌یه‌نێت و رێگری بكات له كێشه دروستكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان.
قوباد تاڵەبانی: ڕێگری دەکەین لە کێشە دروستکردن
سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەولێر، خەونی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردن لەهەولێر ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بەوەشکرد، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت رێگری بكات له كێشه دروستكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان.

No Comment! Be the first one.