نەوەی نوێ:
كۆبوونەوەی دیوه خان و بارەگای حزبی دامەزراوە شەرعییەكان زیاتر لاواز دەكات
هەرێم پێویستی بە چالاككردنی پەرلەمان و بەهیزكردنی دامەزراوە نیشتیمانییەكان هەیە، نەك دیوەخان و بارەگای حزبی.
چاویارنیوز – جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كەە تیایدا ئاماژە بەوەدەكەن هەرێم پێویستی بە چالاككردنی پەرلەمان و بەهیزكردنی دامەزراوە نیشتیمانییەكان هەیە، نەك دیوەخان و بارەگای حزبی.
لە ڕاگەیەندراوەكەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەهاتووە، هەڵوێستی سیاسی و بڕیاری دروست دەتوانێت شەرعییەت و سومعەی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنێتەوە، هەرێم پێویستی بە چالاككردنی پەرلەمان و بەهیزكردنی دامەزراوە نیشتیمانییەكان هەیە، نەك دیوەخان و بارەگای حزبی.
ئەوەش لەكاتێكدایە لەسەر داوای پارتی كۆبوونەوەی بەشێك لە پارت و حزبە سیاسییەكان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی بەڕێوەچوو و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانیش بڕیاریاندا بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن.
No Comment! Be the first one.