چاویارنیوز _ سروە جەوهەرڕۆژنامەنووس دەنووسێت: کورد وتەنی “جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێت”، جەور و ستەمی یەک لەدوای یەکی دەسەڵاتدارانی هەولێر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەنگی بە خەڵکی هەڵچنیوە و ئازادی و نانی لە هاوڵاتی بڕیوە. دەستی گرتوە بە بینا قاقای هەموان، دەیەوێت کەرامەتیشیان لەکەدار بکات.
ئاماژە بەوەش دەکات، چ زوڵمێکە، مەگەر تەنها داعش جورئەتی هەبوو بێ، هاوڵاتی لە زێد و نیشتیمانی خۆی ئاوارە و سەرگەردان بکات، تەنها لە پێناوی پاراستنی شکۆی کۆمپانیا.
ئازاری هەرکیەکان ئازارێکی درێژ خایەن و چەند بارەیە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین جار هەوڵی شکاندن و بێدەنگکردن و ملکەچکردنیان دراوە بە هەڕەشە و فشار و دەربەدەرکردن و کۆمەڵکوژی.
سەرەتای شکۆمەندی و سەرتای شکانی ترس لە دەسەڵات، سەرەتای پچڕانی پەتی زوڵم دەستیپێکرد.
لاجان و شکاندنی بێدەنگی
ڕۆژنامەنووسێک پێی وایە ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەی لەناوچەی هەرکییەکان، لە لاجان و خەبات ڕوودەدات، پڕبوونی جامی سەبرە.
No Comment! Be the first one.