چاویارنیوز _ لەتیف نێروەیی لێپرسراوى بۆردى ڕاگەیاندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان باس لەوەدەکات ئەگەر ئەو لە جێگەی پارێزگاری هەولێر بوایە، بەلایەوە ئاسایی بوو بچێتەلای کچە ڕۆژنامەنووسەکە و داوای لێبووردنی لێبکات، چونکە لە دابونەریتی كوردەواریدا، کارێکی عەیبەیە چوار پیاو پەلاماری كچێك بدەن.
باس لەوەشدەکات، ئەگەر لەجێگەی ئومێد خۆشناو بووایەم سەردانی گەنجە گیراوەكانی گوندی لاجانم دەكرد لەزیندانەكانی پارتی و داوای لێبوردنم لێ دەكردن و پێیانم رادەگەیاند: كە لێمببورن و درەنگ هاتوومەتەسەر خەت.
دەڵێت: لەجێگەی ئەو بوایەم، سەردانی ماڵی ئەو پیاوە بەتەمەنەم دەكرد كە لەناخەوە بەكوڵ دەگریا و پێیدەوت: مامەگیان زۆر داوای لێبوردنت لێ دەكەم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەجێگەی ئومیدخۆشناو بوایەم، سەردانی گەنجە گیراوەكانی گوندی لاجانم دەكرد و دەموت: ئەگەر زۆرتر خەمێكی جددی بۆ ئەو كێشەیەم هەبووایە و نێوەندگیرییەكم بكردایە لەنێوان ئێوە و كۆمپانیاكە دەگەیشتینە ئەنجامێكی باش و ئەم رووداوە روونەدەدات و من كەمتەرخەم بووم بۆیە هەر ئێستا ئازادتان دەكەین.
لەتیف نێروەیی: ئەگەر لەجێگەی پارێزگاری هەولێر بوایەم
لێپرسراوى بۆردى ڕاگەیاندنى مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەڵێت: ئەگەر لە شوینی ئومێد خۆشناو بوایە سەردانی گەنجە گیراوەكانی گوندی لاجانی دەكرد.
No Comment! Be the first one.