چاویارنیوز _ شوان سابیر یاساناس، لەپۆستێکدا ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و بەوهۆیەوە هێرشی دەکرێتەسەر، ئەمە دەقی نووسینەکەیەتی:
دوو مانگ و نیوە مووچە نادەی، پرۆژە خزمەتگوزارییەکان ھەمووی وەستاوە، نەفت و غاز و کارەبا و ئاو ( ٣ تا ١٠ ) ھێندەی عیراقە، زەریبە دە ھێندەی عیراقە، فاشلترین حکومەت حکومەتی مەسرور بارزانییە.
دەڵێت: فاشلترین سیاسەت سیاسەتی حکومەتی مەسرور بارزانییە، ھەموو دونیات لێ کردینە دوژمن، عیراق کە نەدەوێرا بە مۆلەت بێتە ھەرێم وات کردووە بۆتە مێردمان، خراپترین وەزعی قەزا لەسەردەمی تۆدایە، پەرلەمان لەسەردەمی تۆدا ھەر داخراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، جۆرە ئیرھابێک بەکاردەھێنی لە دەمکوتکردنی خەڵک لە سەردەمی بەعسیش نەبووە، چەند خۆڕییەکت کردیتە دەمڕاستی ھەولێر پیاو بێزی لێیان دەبیتەوە، شەقوەشێنەکانت بە نوێژی نیوەڕۆ خەڵک دەکوژن.
وتی، حکومەتەکەت حکومەتی بێمووچەییە، بێکارییە، بێوەزیفەییە، بێخزمەتگوزارییە، حکومەتی برسێتییە، داپڵۆسینە، ئیرھابی فیکرییە، کوشتنە، گرتنە، قەیرانە، کاکە بۆ واز ناھێنی، بۆ ئیستیقالە ناکەیت؟. کاکە تۆ توانای ئیدارەی حکومەتت نییە واز بێنە.
لەپۆستێکدا ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت؛
لەسەر ئەم نووسینە هێرشکرایەسەر شوان سابیر
فاشلترین سیاسەت سیاسەتی حکومەتی مەسرور بارزانییە، ھەموو دونیات لێ کردینە دوژمن، عیراق کە نەدەوێرا بە مۆلەت بێتە ھەرێم وات کردووە بۆتە مێردمان، خراپترین وەزعی قەزا لەسەردەمی تۆدایە، پەرلەمان لەسەردەمی تۆدا ھەر داخراوە.

No Comment! Be the first one.