چاویارنیوز – لە شێخان، هێزێکی ئاسایش لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی کەسێک کە گوایە تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەرە، تەقەیان لێکراوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەستدا.
سەردار شێخ یەحیا قائیمقامی شێخان ڕایگەیاند: هێزەکانی ئاسایش ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو کەسە چووەتە نێو ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە، ئاسایش چوونە ئەوێ و چاوەڕێ بوون تا بێتە دەرەوە، کاتێک هاتووەتە دەرەوە، هێزەکان داوایان لێکردووە خۆی رادەستبکات، بەڵام ئەو دەستبەجێ تەقەی لە هێزەکە کردووە و لە رووبەڕووبوونەوەکەدا دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە و سێ کارمەندیش بریندارن، هەروەها لەکاتی جێبەجێکردنی یاسادا، ئەو کەسەش کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە خەڵکی ناحیەی قەسرۆک بوو، پێنج ساڵە هێزە ئەمنییەکان چاودێریی دەکەن، چونکە بازرگانێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر بوو.
لەشەڕێکدا لە شێخان، دوو ئاسایش کوژران
قائیمقامی شێخان ڕایگەیاند: هێزەکانی ئاسایش ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو کەسە چووەتە نێو ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە، ئاسایش چوونە ئەوێ و چاوەڕێ بوون تا بێتە دەرەوە و دواتر شەڕەکە ڕوویداوە.

No Comment! Be the first one.