چاویارنیوز _ یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند: لە مووچەی ئەم مانگەوە لێبڕینی 3%ـی مووچەی فەرمانبەران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی: ئەم لێبڕینە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراقە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق (ژمارە 9ی ساڵی 2014)؛ بەپێی یاساکە، دەبوو 10%ـی بەشداریی خانەنشینی لە فەرمانبەران وەربگیرێت، بەڵام لە هەرێم 7% وەرگیراوە. ئێستا ئەو 3% جیاوازییە وەک قەرز لەسەر مووچەخۆران تۆمارکراوە.
ڕاشیگەیاند، بە وتەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو پارەیەی گلدەدرێتەوە، راستەوخۆ دەچێتە ناو سندوقی خانەنشینیی یەکگرتووی حکومەتی عێراقەوە.
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی:
لەمووچەی ئەم مانگەوە لێبڕین دەستپێدەکات
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی باس لەوەدەکات، لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لە مانگی تەمووزەوە دەستپێدەکات، بەڵام هەندێک فەرمانگەی تر لەمووچەی مانگی ئابەوە لێبڕینەکەی دەستپێدەکات.

No Comment! Be the first one.