چاویارنیوز _ دوای ئەوەی شێخۆ کۆچەر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕاندا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە بە بەرچاوی ماڵ و منداڵەکەیەوە تیرۆرکرا، کەچی ئێستا ساڵح حەیدەر بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان دەڵێت، شێخۆ کۆچەر شەهیدە و لەسەر ماددەی هۆشبەر تیرۆرنەکراوە.
لەکوشتنی شێخۆدا، پارتی دووشتی جیاواز دەڵێت
دوای کوشتنی شێخۆ کۆچەر پارتی هۆکاری کوشتنەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە، بەڵام لە ئێستادا بەرپرسانی پارتی لە شێخان ئەواڵەکەی خۆیان ڕەتدەکەنەوەو دەڵێن : شێخۆ شەهیدە.

No Comment! Be the first one.