چاویارنیوز _ مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى ڕۆژئاوا لەسلێمانی کۆبوونەوەو دەستیان بەخۆپیشاندان کردو داوایانکرد بەزوویی کێشەکانى هەولێرو بەغدا بکرێت و دەستبەدابەشکردنى مووچە بکرێتەوە.
پێشتر مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایاگەیاند، وەک دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، رۆژى چوارشەممە لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین.
دەشڵێن، خۆپیشاندانەکەمان بۆ مووچە و جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدادە، پەیوەندیی بە داواکاریی هیچ لایەنێکەوە نییە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە”دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان وەك پیشەی هەمیشەییان نایانەوێت رێككەوتنەكان لەگەڵ بەغدا جێبەجێ بكەن و نەوت و داهات بەپێی رێككەوتنەكە نادەنە بەغدا، هەتا موچەی فەرمانبەران و قوت و بژێوییان لە بەغداوە بێتە ناردن و خەڵك لەو دۆخە ناهەموارە رزگاری بێت.”
دەستەكە ئاماژەی بەوەشدا “دەسەڵات 11 ساڵە لە ستەمكاری بەردەوامە و بەداخەوە كە دادگایەك نییە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكات.”
دەڵێن: چیتر وەك نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران ناتوانین ئەم دۆخە سەپێندراوە ناڕەوایە قبوڵ بكەین.
لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد
مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆپیشاندەر ڕایدەگەیەنن: خۆپیشاندانەکەمان بۆ مووچە و جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدادە، پەیوەندیی بە داواکاریی هیچ لایەنێکەوە نییە.

No Comment! Be the first one.