چاویارنیوز _ دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوای ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، کارمەندێکی پۆلیس لەڕووداوەکەدا برینداربوو.
باسی لەوەشکردووە، تۆمەتباران دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.
ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
لە سلێمانی شکستهێنرا بەهەوڵێکی تیرۆریستی
دوای ئەوەی هێرشێکی چەکداری لەلایەن دوو کەسەوە کرایەسەر بنکەی پۆلیسی چوارچرا لە سلێمانی، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:

No Comment! Be the first one.