چاویارنیوز _ کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان پێیوایە، ئەو مامەڵەیەی هێزەکانی پارتی کردوویانە کە هەڵساون بە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک، لەم کاتەدا کە شەقامی کوردی بە یەک دەنگ و یەک وتار، پاڵپشتی لە بابەتێکی نەتەوەیی دەکەن لە رۆژئاوای کوردستان، نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات.
وتیشی: لەم بڕیارەدا پرس بە سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی رۆشنبیری نەکراوە، ئەو یاسایەی پارتی پشتی پێبەستووە لاستیکییە و بڕیاری راگرتنی هەر میدیایەک دەبێت بەگوێرەی پڕەنسیپ و یاساکانی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بێت.
راشیگەیاند: ئەم بڕیارەی پارتی بۆ داخستنی نووسینگەکانی NRT، لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین جێبەجێناکرێت، تاوەکو نەچێتەوە خانەی یاسایی جێبەجێکردنەوە.
لە سلێمانی و چەند ناوچەیەک NRT بەردەوام دەبێت
هێزێکی پارتی چوونەسەر نووسینگەکانی کەناڵی NRTی لە هەولێر و دهۆک دایانخست، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیش دەڵێت: بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین جێبەجێناکرێت.
No Comment! Be the first one.