چاویارنیوز _ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر دەڵێت: رێگە بەهیچ جۆرە خۆپیشاندانێک نادەین کە بەبێ مۆڵەت بێت، خۆپیشاندانی هەفتەی رابردووش لەهەولێر، به‌به‌هانه‌ی بێڕێزیكردن به پیرۆزییه‌كانی ئایینی ئیسلام كرا، بێ مۆڵه‌ت بووە و ماوه‌یه‌كیشه چه‌ند كه‌سێكی “توندڕه‌و” بانگه‌واز بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دوباره خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه‌و ئێمە مۆڵەت نادەین.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ئومێد خۆشناو، پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: مێردمنداڵێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان هۆنراوەیەکی خوێندەوە، کە هۆنراوەکە هاووڵاتیانی بێتاقەت کردووە، بەڵام ئەوان خێزانێکی موسڵمانن چەندین جار داوای لێبوردنیان کرد، کەسانێک ئەو کارەیان قۆستەوە و بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە نێو سەنتەری شار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، ئێمەش دژی خۆپیشاندانی بێمۆڵەتین.
لە هه‌ولێر رێگه به خۆپیشاندان نادرێت
پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، بەبێ مۆڵەت رێگە بەهیچ خۆپیشاندانێك نادرێت لە هەولێر بکرێت.
No Comment! Be the first one.