لە هەرێم، نەوەد کۆمپانیا تێوەگلاون لە بازرگانی بە مرۆڤ
چاویارنیوز – دارا فاروق بەڕێوەبەری ڕوبەڕوبونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی حكومهتى هەرێم ئاشكرایكرد، “لەساڵی 2018وە ناوی 90 كۆمپانیا تۆماركراون كە لەبازرگانیكردن بەمرۆڤو ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە تێوەگلاون”.
وتیشى:”حكومەتی ههرێمیش بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە دامەزراندوە، هەشت نوسینگەی لەناوچە جیاوازەكان هەیە، ئەمجۆرە تاوانە فۆڕمێكی نوێی هەیەو ئاڵۆزە، پێویستی بەكەسانی پسپۆڕو كارامە هەیە لەو بوارەدا، بۆ ئهو مەبەستەش بەڕێوبەرایەتییەكەمان خولی مەشقو ڕاهێنانو وانەی تایبەت لەبارەی ئەوجۆرە بازرگانییەوە پێشكەشدەكات”.
بهوتهى دارا فاروق، “زۆربەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بەمرۆڤ لەڕێگەی كۆمپانیا وەهمییەكانەوە ئەنجامدەدرێن، زۆربەی قوربانییەكانیش ئەوانەن كە بەڵێنی كاركردنیان پێدەدرێت لەوڵاتانی كەنداوو لەئەوروپا”.
ئاشكراشیكردوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک پزیشک کراوە لەسەر بازرگانیی بەجەستەی مرۆڤەوە
No Comment! Be the first one.