چاویارنیوز _ هەرێمی کوردستان بەتایبەت و عێراق بەگشتی، بەرەو هەڵبژاردنەکانی مانگی یانزەی ئەنجومەنی نوێنەران دەچن، توڕەیی هاووڵاتیان بەبۆنەی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە، کاریگەری لەسەر دەنگدەردەبێت.
دکتۆرە ڕووبار مەجید مامۆستای زانکۆ ڕایدەگەیەنێت: لە هەرێمی کوردستان ژیان وەستاوە، ئەنجامی ۳٤ ساڵەی خەباتی گەلی کورد گەیشت بە بڕینی قوتی خەڵک.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ دەڵێت: بڕوا ناکەم چیتر کەسێ هەبێت باوەڕی بە کاندید و هەڵبژاردن و پەرلەمان مابێت.
دکتۆرە ڕووبار مەجید:
لە هەرێمی کوردستان ژیان وەستاوە
دۆخی مووچەخۆر و دابەشنەکردنی مووچە، کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دەبێت

No Comment! Be the first one.