چاویارنیوز _ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئه‌مڕۆ و سبەینێ پله‌كانی گه‌رما 2 تا 3 پله بهرزتردهبن له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. بەمەش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوەو پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردووە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەمجۆرە بن: ھەولێر: 21، سلێمانی: 19، دھۆک: 19، کەرکوک: 22، ھەڵەبجە: 20، زاخۆ: 19، گەرمیان: 23 پلە.
لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات
بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم، لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئه‌گه‌ری بارانبارینی زۆر له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
No Comment! Be the first one.