چاویارنیوز _ حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لە فەرموودەدا هاتووە: “مرۆڤ هەیە بە ڕۆژ باوەڕدارە، کەچی شەو بە بێ باوەڕێی ئەخەوێ، یان بە باوەڕەوە خەوتووە و بەیانی ڕۆژ دەکاتەوە بێ باوەڕە”، ئەم دەقە ئەڵێی بۆ ئەم هەلومەرجەی وڵاتی خۆمان وتراوە، ڕێک وایە، وەیسی قەرەنی یان غەوسی بەغدا بیت، بێ ئەوەی بە خۆت بزانیت کراویت بە سیخوڕی حەوت دەوڵەتان، نەک هەر ئەوە، دەبێ بە دەمی خۆت “هەقایەتی” تاوانباریت بە گوێی دنیادا بدەی، ئەمە سەردەمێکی تاڵە، بێ ئەمان و زەمانە، کەس پارێزراو نییە.
لە هەرێم ژیانی کەس پارێزراونییە
وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم دەڵێت: لە کوردستان، بێ ئەوەی بە خۆت بزانیت کیراویت بە سیخوڕی حەوت دەوڵەتان.
No Comment! Be the first one.