چاویارنیوز _ تیمی کوردستانی عێراقی CPT ئەمریکی ئاماری هێرشەکانی مانگی ئایاری 2025ی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەبێت، لە مانگی رابردووا تورکیا 510 هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی کوردستانی عێراقی CPT ئەمریکی سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بۆ سەر هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە بێت، سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، 510 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بەمەش رێژەی بۆردوومانەکان لەو مانگەدا، بە ڕێژەی (143%) بە بەراورد بە مانگی نیسان زیادیکردووە و بە ڕێژەی (332%) بە بەراورد بە مانگی ئادار زیادیانکردووە.
ئاماژە بەوەدراوە، سەرجەمی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، بۆ سەر پارێزگای دهۆک بووە و تەواوی هێرشەکان بۆ سەر قەزای ئامێدی لەو پارێزگایەدا چڕکراونەتەوە، بەشێوەیەک (98%)ی بۆردوومانەکان بۆسەر قەزای ئامێدی بوون و (2%ی بۆردوومانەکان بۆ سەر قەزای زاخۆ بوون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، 458 هێرش لەڕێگەی تۆپباران و 36 هێرش لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و 16 هێرشی تر لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە بوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەمی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی 2025دا، 1014 هێرش و بۆردوومانە و زۆرترین هێرشیش کە لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت، 94 هێرشە کە لە رۆژژی 12ی ئایار، رۆژی راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوە پەکەکە تۆمارکراوە.
لە یەک مانگدا تورکیا 510 هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان
تیمی کوردستانی عێراقی CPT ئەمریکی ئاماری هێرشەکانی مانگی ئایاری 2025ی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەبێت، لە مانگی رابردووا تورکیا 510 هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان.

No Comment! Be the first one.