چاویار
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
Home/کوردستان/مارکۆ رۆبیۆ و نێچیرڤان بارزانی باسیان لە هاوئاهەنگیی بەردەوام و گرنگیی نێوانیان کردووە
ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

مارکۆ رۆبیۆ و نێچیرڤان بارزانی باسیان لە هاوئاهەنگیی بەردەوام و گرنگیی نێوانیان کردووە

‎مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس رایگەیاند "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هەبوو".
ئایار 29, 2025
Print
چاویار – وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەرهەمدار” بوو. وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، رۆبیۆ و نێچیرڤان بارزانی باسیان لە بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی عێراق و سووریا و ناوچەکەش کردووە. 
ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌، 28-05-2025، نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوه‌ پێگه‌یشت.
‎مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس رایگەیاند “پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هەبوو”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، “هاوئاهەنگیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێتە هۆکاری سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەش بەگشتی. هاوبەشی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا سوود بە گەلانی عێراق و ئەمریکاش دەگەیێنێت”.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش باسی لەوە کرد، مارکۆ روبیۆ و نێچیرڤان بارزانی، ”باسیان لە هاوئاهەنگیی بەردەوام و گرنگیی نێوانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق، سووریا و ناوچەکەش بەگشتی کردووە”.
وەزارەتەکە دەشڵێت، “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشی لە هاوبەشیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان و هەوڵەکانیان کردووە بۆ سوود بینین لە سەرچاوە نێوخۆییەکان تاوەکو عێراق ببێتە خاوەن وزەیەکی سەربەخۆ”.
بەپێیی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ رۆبیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ”جەختی لەوەکردووەتەوە پشتیوانیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وەکو بەشێکی سەرەکیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە.”

Tags:

بارزانیڕۆبیۆکوردستان و ئەمریکانێچیرڤان بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار

نەناردنی مووچەی هەرێم لە ئەستۆی بارزانییە
پێویستە ھیچ سەرۆک حزبێک بە ھەڕەشەکان نەبێتە ھۆکاری بێبەشبوونی موچەخۆران لە مافەکانیان
داوا دەکرێت کورد بەپەلە بەغدا بەجێبهێڵێت
ئایا لەنێوان «قبوڵکردنی شەرمنانە» و «کشانەوەی یەکجاری»دا، بژارەی سێهەم لەبەردەم هەرێمدا هەیە؟
پشکى هەرێم تەواو بووە و چیتر بەغدا پارە نانێرێت
مارکۆ رۆبیۆ و نێچیرڤان بارزانی باسیان لە هاوئاهەنگیی بەردەوام و گرنگیی نێوانیان کردووە
هەولێر مافی ئەوەی نییە سەربەخۆ گرێبەستی نەوتی ئەنجام بدات
هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی نائاسایی مەیخانە، مەساجخانە و یانە شەوانەکان لە هەولێر دەدرێت

No Comment! Be the first one.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دوایین هەواڵەکان

سودانی و لەتیف ڕەشید لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە

نەناردنی مووچەی هەرێم لە ئەستۆی بارزانییە

پێویستە ھیچ سەرۆک حزبێک بە ھەڕەشەکان نەبێتە ھۆکاری بێبەشبوونی موچەخۆران لە مافەکانیان

شێوەکارێک؛ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە دەردی ڤایرۆسی تەکنەلۆژیاوە دەناڵێنن

لیڤەرپوول ناچارە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک، دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دیکە ببێت

داوا دەکرێت کورد بەپەلە بەغدا بەجێبهێڵێت

گواردیۆلا دەیەوێت ئەستێرەکە لە چنگی لیڤەرپوول و دۆرتموند دەردەهێنێت

ئایا لەنێوان «قبوڵکردنی شەرمنانە» و «کشانەوەی یەکجاری»دا، بژارەی سێهەم لەبەردەم هەرێمدا هەیە؟

چاویار

ئێمە باوەڕمان بە هێز و گرنگی زانیاریە. هەوڵدەین هەواڵە ڕاستەقینە، بەبێ پەڕە و بەڕێوەبردنی ئازاد بگێنین بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.

هەواڵی بەپەلە

شێوەکارێک؛ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە دەردی ڤایرۆسی تەکنەلۆژیاوە دەناڵێنن

لیڤەرپوول ناچارە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک، دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دیکە ببێت

داوا دەکرێت کورد بەپەلە بەغدا بەجێبهێڵێت

گواردیۆلا دەیەوێت ئەستێرەکە لە چنگی لیڤەرپوول و دۆرتموند دەردەهێنێت

دەستگەیشتنی خێرا

  • چاویار – هەواڵەکان کوردستان و عێراق و جیهان
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • پەیوەندی
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا