چاویارنیوز _ عیسا حوسێن سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان باس لە لێکتێگەشتنی یەکێتییەکەیان دەکات لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای جیللی، ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ نوێنەری ئەو کۆمژانیا گەیشتینە لێكتێگەیشتن بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە قیستی 60 مانگ، ئەمەش دەکات پێنج ساڵ، هەروەها بە داشكاندنی %8 لە نرخی ئۆتۆمبێلەکە، لەگەڵ ئەوەشدا 400 هەزار دینار کەمدەکرێتەوە لە نرخی گشتیی ئۆتۆمبێلەكە, ئەمە جگە لەوەی هەر مامۆستایەک ئۆتۆمبێلەکە وەربگرێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بەخۆڕایی پێدەدرێت.
سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان باس لە مەرجەکانی وەرگرتنی ئۆتۆمبێل دەکات و پێویستە وەرگر ئەم مەرجانەی تێدابێت: نووسراوی پشتگیریی یەكێتیی مامۆستایان ببەن، لەگەڵ ئامادەكردنی دوو كەفیل كە یەكێكیان فەرمانبەری حكومی بێت، پێشەکی ئۆتۆمبێلەکە پێنج ملیۆن دینارە، قیستەکانیش لە پێنج ساڵدا دەدرێتەوە، نرخی ئۆتۆمبێلەكە لە نێوان 300 بۆ 400 هەزار دیناردا، دەبێت.
مامۆستایان دەتوانن ئۆتۆمبێل بەقیست وەربگرن
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لقی هەولێر دەڵێت: لەداهاتوودا پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە قیست دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەئەمڕۆوە مامۆستایان دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە دەست بە مامەڵەکانیان بكەن.
No Comment! Be the first one.