چاویارنیوز _ ئەحمەد میرە مامۆستای زانکۆ هێرش دەکاتەسەر حکمەت و پارتی و بە تەعلیقەوە دەنووسێت: ئێستا کاتی تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی سەرۆکایەتیی هەرێم و تیمی کەرامەت و قبوڵیناکەمی کوردە چاوەڕێین توانای خۆیان دەربخەن و مووچە بۆ خەڵک دابینبکەن.
راشیگەیاندووە: حکومەتی شەرع لە سوریا بە لاوازی و داڕمانی ئابورییەوە، بڕیاریدا لە سەدا دوو سەدی مووچەی فەرمانبەران زیادبکات، بەڵام حکومەتی هەرێم بەهۆی ڕەفتار و کاڵفامیی سیاسییەوە، سەداسەدی مووچەی بڕیوە.
دەڵێت “زۆر وتراوە، کە ئەمە حکومەت نییە و بازاڕی دزانە و بێ توانا و کەمدەستن بەرامبەر هەموو هێزێکی دەرەوەی هەرێم و تەنانەت بەرامبەر حکومەتێکی لاواز و بێهێزی وەک بەغداد. لەوێ دەڵێن حکومەتی عێراق هێندە بێتفاقە، ناتوانێت کۆترێک لە ئاسمان بخاتەخوارەوە، کەچی بۆ ئێمە بوونەتە ڕۆستەمیزاڵ، چونکە هەرێم توانای نییە چۆلەکەیەکیش بخاتەخوارەوە. تیمی کەرامەت بە بیانووی شەڕی ئێرانەوە، خۆی کپ و مت و گێلکردووە و لە ڕێگای میدیای زەبەلاحی خۆیەوە خەریکی هۆنینەوەی چیرۆکە زۆر و خەیاڵییە درۆییەکانن.
باسی لەوەشکرد، ڕاستە ئەم شەڕە ترسناکە و لە دەرگا شەقوشڕەکەی ئێمەیشدایە، بەڵام نابێتە بەهانەی زیاتر برسیکردنی خەڵک. دەبێت ئیتر ڕاگەیاندن بە ئەندازەیەکی زۆر چاوی بخاتەوە سەر پرسی مووچە، چونکە هەموو شەڕ و سیاسەت و سیاسییەکانی دونیا، بەهای نانێکی گەرمیان بۆ خەڵکی کوردستان نییە.
مامۆستایەکی زانکۆ ڕەخنە لە پارتی دەگرێت
زۆر وتراوە، کە ئەمە حکومەت نییە و بازاڕی دزانە و بێ توانا و کەمدەستن بەرامبەر هەموو هێزێکی دەرەوەی هەرێم.

No Comment! Be the first one.