چاویارنیوز _ نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: مووچەخۆرانی شاری سلێمانی کێشەیان بۆ دروست بووە لەسەر وەرگرتنەوەی کارتی بانکی و نەبوونی پارە لە ئامێرەکانی ATM ی بانکی بازرگانی عێراقی TBI لە شاری سلێمانی.
دەشڵێت: بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە پەیوەندیمان کرد بە بیلال سەباح بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکە لە بەغدا، بەڕێزیان دڵنیاییان پێدان کە ئەو قەرەباڵغییەی روویداوە دۆخێکی کاتییە و بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەوەیە کە داوای کردنەوەی ئەژماری بانکییان کردووە لە بانکی TBI.
ڕاشیگەیاند: بەڵێنیدا کە بەزووترین کات بە هاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی، ئەو کێشەیە چارەسەربکەن ..
نەرمین مەعروف:
مووچەخۆرانی سلێمانی کێشەیان لە ATM هەیە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: بۆ چارەسەری کێشە مووچەخۆرانی سلێمانی، پەیوەندیمان کردووە بە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی TBI لە بەغداو ڕایگەیاندووە: کێشەکە کاتییە.

No Comment! Be the first one.