چاویارنیوز _ كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم دەڵێت: هەموو ئامادەکارییەکمان کراوە و ناوی فەرمانبەرانی خاوەن پێداوستییە تایبەتەکانمان ڕادەستی بەغدا کراوە تا کار لەسەر زیادکردنی مووچەکانیان بکرێت و کەمترین مووچەیان ببێت بە250 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی بەغداش بەنووسراوێک داوای لیستێکی لێکردوین تا ئەوە بزانن دوای زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جیاوازییەکە دەبێتە چەند بۆ ئەوەی تەرخانی دارایی بۆ بکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی عێراق ڕازی بوو بە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و مووچەكانیان زیادی كردووە، بەڵام هێشتا مووچەی فەرمانبەران هاوتا نەكراوە و پلەبەرزكردنەوەش دەستی پێ نەكردۆتەوە.
مووچەی ئەم توێژە زیاددەکات
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومهتی ههرێم، دوای پەسەندكردنی بودجەی ساڵی نوێ، كەمترین مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەبێتە 250 هەزار.
No Comment! Be the first one.