چاویارنیوز _ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێرشی بۆ سەر پارتی دەستپێکردووەو لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت: سێ رۆژە میدیای رەسمی و ناڕەسمیەكانی پارتی بە ئیعاز و پلانی سەرووی خۆیان و بەدڵێكی رەشی پڕ لە قین پەلاماری شاری سلێمانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بەناوی سەرۆك و سەركردەكانی یەكێتی لەسەر روداوەكەی لالەزارو پرۆسەی چەسپاندنی یاسا بڵاودەكەنەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەکێتیدا هاتووە، ئێمە بە میدیای پارتی و ئاغاكانیان دەڵێین نەك سێ رۆژ، بەڵكو سێ هەزار شەو و رۆژی تر پەلاماری یەكێتی و سلێمانی بدەن ناتوانن شكستی خۆتان و هێزەكانتان بەرامبەر خورشید هەركی و ناڕەزاییەكانی ئەو ناوچەیە داپۆشن.
باس لەوەشدەکات، هەموو خەڵكی كوردستان ئەو راستییە دەزانن ئەم پەلامارەی ئێوە بۆ ئەوەیە شكستی خۆتان و هێزەکانتان و سوتانی هەمەر و جێهێشتنی چەک و ڕاکردنتان بەرامبەر خورشید هەرکی لە بیر خەڵک ببەنەوە بەڵام دیسانەوە دووبارەی دەکەینەوە سێ هەزار شەو و ڕۆژی تر ئەم دۆڕانەتان لەبیر هۆزی هەرکی وخەڵکی کوردستان ناچێتەوە.
No Comment! Be the first one.