چاویارنیوز _ هونەرمەندێکی دیاری کوردستان دەڵێت: ئەو قسانەی ئەردۆغان لەم رۆژانەدا کردی، کەهەموو شارەکانی سلیمانی و هەولیرو کەرکووک هی تورک و کوردە هەر بەخشکەیی خۆی کردە شەریکە خاکمان کە ملیۆنان مرۆڤ خۆی بۆ بەکوشت داوە، ،ئەم قسانە ئەو کوردانەی لەپشتەوەیە کە ئیستا هاوپەیمانی تورکیان.
هونەرمەند خالید ڕەشید ڕایگەیاند: بەخشکەیی ئەو پیلانە لەئارادایە بۆ گۆرینی رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەربەخۆیی کوردستان کە نەخشەکەی لەهەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە، بەڵام تورکیاو ئەردۆغان دەیانەوێت لەباری بەرن.
وتی: بەگومان بن لەهەر کەسێک لە تورکیاوە دێتە کوردستان ئەوانە هەر هەموویان خەریکی چاڵ هەلکەندنن بۆ کورد بەناوی ئاشتی و برایەتییەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم پیلانەی تورکیا رێک ئەو چاڵەیە کە 100 ساڵ لەمەو بەر کوردی تێکەوت.
هونەرمەند خالید ڕەشید:
مەترسییەکی تورکیا لەسەر کوردستان
هونەرمەندێکی ناسراوی کورد دەڵێت: تورکیا خەریکی چاڵ هەڵکەندنە بۆ کورد وەک 100 ساڵ پێش ئێستا.

No Comment! Be the first one.