چاویارنیوز _ مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتىی هێزەکانى سوریاى دیموکرات “هەسەدە” لە هەشتەمین ساڵیادى ئازادکردنى شاری ڕەققە، پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەپێناو سوریایەکی ئارام و یەکگرتوو، پابەندین بە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر.
وتیشی: داستانی ئازادکردنی رەققە لەدەستی تیرۆریستان، لەلایەن شەڕڤانان و کوڕ و کچە ئازاکانمانەوە تۆمارکرا.
مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە
بەبۆنەی ئازادکردنی شاری ڕەققەوە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەو داستانە لەسەردەستی کچ و کوڕە ئازاکانی ئێمە تۆمارکرا.

No Comment! Be the first one.