چاویارنیوز _ بەبۆچوونی چالاکوانێکی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان: لەناو پارتییەوە هەوڵدەدرێت پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە سەرنەگرێت.
هاوڕێ قاسم عەلی چالاکوانی نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاندووە، باڵی مەسرور بارزانی لەنێو پارتی، دژی پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیان، لە ڕێگەی ئاڤاتیڤی و پەیج و ئەکاونتە سێبەرەکانیان و کەسانی بەکرێگیراو لەسوسیال میدیا، کەوتوونەتە پڕوپاگەندە و شەڕی تایبەت دژی پرۆسەی ئاشتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی ئاشتی وەک قۆناغێکی گرنگی ستراتیژی خەبات، کە هێشتا لەسەرەتادایە و ڕوون نییه سەری لەکوێوە دەردەچێت، بووەتە مەترسی بۆ زۆر کەس و لایەن و هەوڵدەدەن لێیبدەن و بەهای بشکێنن، بەم شێوە چێژدەبینن.
ڕاشیگەیاندووە، هەوڵدەدەن ئەو بۆشاییە دەرونییە پڕ گرێیەی ئەم پرۆسە بۆی دروستکردوون، بەم شێوەیە پڕبکەنەوە.
چالاکوانی نزیک لە پەکەکە:
مەسروربارزانی دژی پرۆسەی ئاشتییە
پرۆسەی ئاشتی بووەتە مەترسی بۆ زۆر کەس و لایەن و هەوڵدەدەن لێیبدەن و بەهای بشکێنن.

No Comment! Be the first one.