چاویارنیوز – دوای نزیکەی دوو هەفتە لەئەنجامدانی ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێم وکۆمپانیانەوتیەکان، مەسرور بارزانی نیازی هەیەڕێککەوتنەکەهەڵبوەشێنێتەوە، بەم کارەش جارێکیتر گرفت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و ڕاگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دروستدەبێتەوە.
ڕۆژنامەنوس ڕێبوار کەریم وەلی لەبارەی ئەو هەوڵەی مەسرور بارزانیەوە دەڵێت”مەسرور بارزانی لەسەروبەندی هەڵبژاردندا، دەیەوێ رێککەوتنی سێقۆڵی هەڵبوەشێنێتەوە. بیانوش ئەوەیە گوایە توانای ناردنی120 ملیار دیناریان وەکو داهاتی ناوخۆ نییە”.
ڕێبوار کەریم وەلی دەشڵێت”داهاتی ناوخۆی مانگی 8ی ئەمساڵی حکومەت
281 ملیار و 277 ملیۆن دینار بووە! کە دووقات زیاترە لەو پارەیەی بەغدا داوای دەکات”.
No Comment! Be the first one.