چاویارنیوز – لە کاتێک دا بە خەرج کردنی ملیۆنان دۆلار ئاهەنگ دەگێڕن و پێشوازیی لە گۆرانیبێژی بیانی دەکەن، بەڵام خەڵکی خۆیان لەبیر چووە.
سامان حسێن، سەرۆکى یەکێتیی کەمئەندامانى کوردستان ڕوو لە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نووسیویەتى: شەش ساڵە نوێنەرى دەیان هەزار کەمئەندام داواى بینینت دەکات، بە یەک وشە وەڵامت نەدایەوە، بەڵام پێشوازى لە راغب-ێکى بێ سوود و بێکەڵک دەکەیت.
شیاوی باسە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، راغب عەلامە دوای ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەسرور بارزانی کرد و ڕایگەیاند، سەرسامم بەو پێشکەوتنە بەرچاوەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا. ئەمەش لە کاتێک دایە لەو هەرێمە مامۆستا و فەرمانبەر چەند مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە هۆی سیاسەتەکانی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی لە تەنگانەدا دەژین.
No Comment! Be the first one.