چاویارنیوز _ ڕەخنەی جدی لەسەر توانای بڕیاردانی ئەو لیژنانە دەگیرێت کە حکومەتی هەرێم دەیاننێرێتە بەغدا بۆ ڕێککەوتن.
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپەڕەی تایبەتی خۆت لەتؤڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنوسێت: مەسرور بارزانی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وتی: «مووچە گرنگترین بابەتە بەلای ئێمەوە.»، بۆ ئەو گرنگترینە، لەجیاتی ئەوەی خۆی بڕواتە بەغدا فەرمانبەرەکانی بەردەستی دەنێرێت!
وتی:مەسرور بارزانی کەسانێک دەنێرێت؛ کە نە هیچیان بەدەستە و نە لێی دەزانن و نە لە ڕابردووشدا هیچیان پێکراوە.
هۆشیار عەبدوڵڵا:
مەسرور بارزانی کەسی هیچ بەدەست دەنێرێتە بەغدا
پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران پێیوایە: ئەو لیژنانەی مەسرور بارزانی دەیانننێرێتە بەغدا، لێی نازانن.

No Comment! Be the first one.