چاویارنیوز _ دوای ئەوەی هەرێم و بەغدا ڕایانگەیاند، لێکنزیکبوونەوە هەیە و ڕێکدەکەون، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: پێشتر ئاسانکاری نەکراوە بۆ ناردنی نەوت.
محەمەد شێخ عوسمان ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاندووە: لە دانوستانەکاندا سەلمێندرا، تەسلیمنەکردنی نیوەی داهات و ئاسانکاریی نەکردن بۆ هەناردەی نەوت، هۆکاری سەرەکی نەناردنی مووچەیە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت “پێمباشە مەسعود بارزانی هەڕەشەیەک لە مسرور بارزانیش بکات، وەک چۆن ئەوەی بەغدا قبوڵ ناکات، با ئەو کارەی کوردستانیش قبوڵ نەکات.
محەمەد شێخ عوسمان:
مەسعود بارزانی هەڕەشەیەک لە مسرور بارزانیش بکات
نەناردنی مووچە ڕاستوخۆ پەیوەندی بەڕێکنەکەوتنەوە هەبووە لەسەر هەناردەکردنی نەوت.

No Comment! Be the first one.