چاویارنیوز _ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی، ئیدانەی هەوڵی تیرۆرکردنی هێمن مامەند دەکات.
بە توندی ئیدانەی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەکەین ، هەر مەرامێکیش بۆ تیرۆکردنی ، پیلانێکی ترسنۆکانەی شکستخواردوەو بە هەمووشێوەیەک رەتیدەکەینەوە .
وێڕای ئەوەی هیوای زووچاکبوونەوە بۆ هاوپیشەو رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەخوازین ، داوا دەکەین لە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم رووداوە بکەن و ئەنجامدەری ئاشکرابکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە .
دڵنیاشین لە تواناو هەوڵی دەزگا ئەمنییە پەیوەندی دارەکان ، وەک هەمیشە چۆن لە دۆزینەوەی تاوانباران سەلماندویانە سلێمانی شارێکی ئارامە بۆ رۆژنامەنووسان و ئەهلی قەڵەم و خەڵکە خۆشەویستەکەمان ، لەم کەیسەشدا سەرکەوتوودەبن لە دۆزینەوەی بکەرانی .
دووپاتیشی دەکەینەوە ، راگەیاندنی یەکێتی وەک هەمیشە پەرۆش و دەربەستی رەخساندنی زیاتری ئازادی رادەربڕین و ژینگەیەکی لەبارە بۆ کاری میدیایی لە وڵاتەکەماندا .
No Comment! Be the first one.