چاویارنیوز _ سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: هەر کەسێک رێگریی بکات لە رۆژنامەنووسان و کاری میدیاکان، ئەوە گومانی تێدانییە کە هەڵسوکەوتێکی ترسنۆکانە و خراپە و پێویست ناکات لە هیچ بارودۆخێکدا رۆژنامەنووسان بکرێنە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان.
ڕاشیگەیاند: دەستکێش و عەیبەی ڕۆژنامەنووسان نییە کە لایەنە سیاسییەکان رێکناکەون و کێشەکانیان قووڵ دەبێتەوە، بەپێچەوانەوە عەیبەکە لەوەدایە کە بیرکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان جیاوازە بۆ حوکمڕانی و پێکەوە کارکردن. چونکە دەبێت ئازادی و کاری رۆژنامەنووسان و میدیاکاران تێکەڵی سیاسەت نەکرێت و ئەگەر لەهەرکوێیەک دەسەڵات هەستا بە رێگریی لە کاری رۆژنامەنووسان، ئەوە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە ئازادیی سنووردارکراوە.
نابێت ڕێگریی لە ڕۆژنامەنووسان بکرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕەخنە لەهەر حزب و کەس و لایەنێک دەکات، کە ڕێگریی لە کاریی میدیایی ڕۆژنامەنووسان دەکات.
No Comment! Be the first one.