چاویارنیوز _ عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست دەڵێت: به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و عێراق و كۆمپانیاكانی نه‌وت، نزیكه‌ی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له فیشخابوور ده‌درێته عێراق. 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌درێته هه‌رێم به‌ناوی دابینكردنی پێداویستی ناوخۆوه كه بۆ هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی كار و لانازه. حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 16 دۆلار ده‌داته كۆمپانیاكان.
وتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئه‌م رێككه‌وتنه په‌سه‌ند ده‌كرێت. بەڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت نییه، به‌ڵام بهئهگهڕێكی زۆره‌وه ده‌بێت تا رۆژی شه‌ممه نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده بكرێت، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت هه‌نگاوێكی ئێجگار گرنگه بۆ هاتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئاسانكاریش ده‌كات بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ.
باسی لەوەشکرد، داهاتی ناوخۆ كراوه‌ته دووبه‌ش، به‌شێكی سه‌د له‌سه‌دی بۆ پارێزگاكان ده‌بێت، بۆ نموونه داهاتی كاره‌با. ئه‌وه‌ی تریش وه‌ك گومرگ، باج، فڕۆكه‌خانه‌كان سه‌دا 50 بۆ عێراقه و سه‌دا 50ی بۆ هه‌رێمه. واته مووچه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دابین ده‌كرێت و به‌شێك له داهاته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ پرۆژه و خه‌رجی فه‌رمانگه‌كان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مه رێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی نییه و تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌یه، ئایا به‌رپرسانی هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن، نازانم، ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرێت، هیچ ئاسۆیه‌ك نییه بۆ هاتنی مووچه.
ڕاشیگەیاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكات، كاتی هاتنی مووچه دیاری ده‌كرێت، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی ناوخۆی مانگه‌كانی 7 و 8 بدات بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه بێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح:
ناردنی مووچە پەیوەستە بە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمەوە
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند: دڵخۆشین به‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی سۆمۆوه ده‌ستپێبكات و به‌شێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌وت كۆتایی پێبێت.

No Comment! Be the first one.