چاویارنیوز _ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەفەرمی رەزامەندبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵی راگەیاند، لەبارەی گۆڕینی ناوی (فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) بۆ (فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی).
وەزارەتی گواستنەوە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كردووە، باسی لەوە كردووە گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی لەسەر داوای “دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی” بووە.
ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گۆڕدرا
لەسەرداوای "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی"، ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی گۆڕدرا بۆ ناوی فڕۆکەخانەی (جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی).

No Comment! Be the first one.