چاویارنیوز _ لە رێکەوتى 19ى ئازارى 2026، ناوى “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی” بۆ ناوی “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی” دەگۆڕێت و ناوی نوێ لە سەرجەم نووسراوە رەسمییەکان، نەخشە، گەشتە ئاسمانییەکان و بەڵگەنامە پەسەندکراوە پەیوەندیدارەکاندا جێگیر دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی داوای گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەکەی پێشکەشکردبوو. دواتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق داواکەی قبوڵکرد.
ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕێت
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رازی بوو بەگۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.
No Comment! Be the first one.