چاویارنیوز _ بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەو میدیاکارانە کە خۆپیشاندانیان کردووە، دەڵێن: لێپرسراوانی بزووتنەوەی گۆڕان (كوردسات)، دەیانەوێت هەموو ئەو مووچانەمان لەلایانە بیخۆمان و نەماندەنەوە.
ڕایدەگەیەنن، بەهۆی ئەو دۆخە ناوخۆییەی تێیکەوتووە، بزووتنەوە بەرەو نەمان و دابەشکاری دەڕوات و لێپرسراوانیش داوای دابەشکردنی سامانی حزبەکە دەکەن، ئێمە داوای هەقی خۆمان دەکەین.
ئاماژە بەوەشدەکەن، ئێمە ڕێگەچارەیترمان نییە و ناچارین بچینە بەردەم دادگا، تا بتوانین حەقی مووچەی رۆژنامەنووسان وەربگرینەوە كە ژمارەمان نزیكەی (100) كارمەندە و بڕی پارەکەشمان (162) ملیۆن دینارە.
نزیکەی 100 کارمەند دژی بزووتنەوەی گۆڕان خۆپیشاندانیان کرد
ژمارەیەک كارمەندی میدیاکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان (كوردسات) گردبوونەوە و داوای شایشتە داراییەکانیان دەکەن.
No Comment! Be the first one.