چاویارنیوز _ د. حەمدى شنگالى جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: لەدوای هەناردەکردنەوەی، بەرهەمهێنانی نەوتى هەرێم رۆژانە زیاددەکات کە گەیشتووەتە 215 هەزار بەرمیلى رۆژانە، لەو بڕەیش 165 هەزارى لە ڕێگەى بۆرییەوە هەناردەدەکرێت.
وتیشی: لەگەڵ زیادبوونی ڕۆژانە، هێشتا هەوڵدەدەین ئاستى بەرهەمهێنان زیادبکەن بۆ 400 هەزار بەرمیلى رۆژانە.
ڕاشیگەیاند: ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت تا 31ى کانونى یەکەمە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە نوێدەکرێتەوەو هەناردەکردنى نەوت ڕاناوەستێت، بەڵکو دیاریکردنى ئەو ماوەیە بە ئامانجى جێبەجێکردنى پابەندییەکانە.
ڕاشیگەیاند: نەوتى هەرێم ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا خواستى زۆرى لەسەرە، نزیکە و تێچوى گواستنەوەى زۆر نییە، نەوت بەهەمان نرخى سۆمۆ دەفرۆشرێت و سۆمۆ هەمو حەوتى مانگێک کۆدەبێتەوە و نرخى نەوت بۆ یەک مانگ دیاریدەکات..
نهوتی ههرێم ڕۆژانە زیاددهكات و خواستیشی لەسەرە
جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد، نەوتی هەرێم ڕۆژانە زیاددەکات و خواستى زۆرىشی لەسەرە لە بازاڕەکانى ئەوروپادا.

No Comment! Be the first one.