چاویارنیوز _ دوای شەڕەکەی گوندی گردەڕەشەی خەبات شەڕ لەنێوان عەشیرەتی هەرکی بەسەرۆکایەتیی خورشید هەرکی و هێزە ئەمنییەکان، خورشید هەرکی بۆ ماوەی 7 ڕۆژ چووە ئوتێل شیراتۆن لە شاری هەولێر، بەمەبەستی ڕێگریکردنی لەزیاتری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان، بەڵام دوای تەواوبوونی وادەی ڕێککەوتنەکە، خورشید هەرکی گەڕایەوە ماڵی خۆی
لەگەڵ گەڕانەوەی خورشید هەرکی بۆ گوندەکەیی و بڵاوبوونەوەی دیمەنەکان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئەوەی بووەتە مایەی پرسیارو هاووڵاتیان پرسیاری لەبارەوە دەکەن، پێشوازیکردن و تەوقەکردنی خورشید هەرکییە بەدەستکێشێکی ڕەشی پزیشکییەوە لە میوانەکان.
بەپێی زانیارییەکان، خورشید هەرکی پێش ڕۆیشتنی بۆ ئوتێل شیراتۆن، ناوبراو لەئاستێکی باڵادا لە ژەهراویکردنی ئاگادارکراوەتەوەو داوایلێکراوە خۆی بپارێزێت.
باس لەوەش دەکرێت، لەماوەی ئەو 7 ڕۆژەدا، خورشید هەرکی هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەکی لە ئوتێل شیراتۆن نەخواردووە و ڕۆژانە لە ماڵەکەی خۆیەوە خواردنی بۆ ڕەوانەکراوە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بەمەبەستی خۆپارێزیش لە جۆرەکانی ژەهر، کە لە ڕێگەی هەوا و بەرکەوتنەوە کاریگەری کوشندەی دەبێت، خورشید هەرکی لەو ماوەیەدا بەهیچ جۆرێک گەرماوی ئوتێلەکەیشی بەکارنەهێناوە، بەمەش لەو ماوەیەدا لە ئوتێلەکە ماوەتەوە، خورشید هەرکی نەخۆی شۆردووەو خۆی نەگۆڕیوە.
دەوترێت، بەکارهێنانی دەستکێشی ڕەشی پزیشکیش بە مەبەستی خۆپاراستنێتی لەژەهراویبوون و تیرۆرکردن لەو ڕێگەیەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، خورشید هەرکی بۆ دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستی خۆی و پشکنینی پزیشکی بۆ دڵنیاییبوون لەژەهراوینەبوون، سەرەتای مانگی داهاتوو، سەردانی یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان دەکات.
نهێنی دەستکێشە ڕەشەکەی خورشید هەرکی
خورشید هەرکی پێش ڕۆیشتنی بۆ ئوتێل شیراتۆن، ناوبراو لەئاستێکی باڵادا لە ژەهراویکردنی ئاگادارکراوەتەوە.

No Comment! Be the first one.