چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ8 هەموو ئەو مووچەیەی مووچەخۆر و کۆمپانیاکان دەستیاندەکەوێت، هاوشێوەی پرۆژەی رووناکی، حکومەت لە رێگەی کۆمپانیایەکی وەرگرتنی باجەوە لە هاووڵاتیانی وەردەگرێتەوە و هەر لە رێگەی نووسینگەکەی مەسرور بارزانییەوە، باجەکان کۆدەکرێتەوە.
رایگەیاندووە، پێکنەهێنانی حکومەت لەقازانجی نووسینگەکەی سەرۆک وەزیران و کوڕ و نزیکەکانی نەبووە و بەویستی خۆیان بڕیاردەردەکەن.
دەڵێت: ئەم نووسینگەیە قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خۆیان، چونکە ئێستا هیچ چاودێرییەک بەسەر حکومەتەوە نەماوە و دەستیان لەحکومەت شۆردووە و هەموو بڕیارێک لەنووسینگەکەی مەسرور بارزانییەوە دەردەچێت.
بەپێی هەواڵی کەناڵەکە، نووسینگەکەی مەسرور بارزانی لەهەنگاوێکی داهێنەرانەدا ئەم سیستمەی باجدان لەسەر هاووڵاتییان و کۆمپانیاکانی عەقارات و ئەوانەی باجی دەخل دەدەن دەسەپێنێت و راستەوخۆ لەلایەن نووسینگەکەی مەسروربارزانییەوە کۆدەکرێتەوە، لەیەکێک لە کارە دەگمەنەکانی ئەم کۆمپانیایە ئەوەیە هەر هاووڵاتییەک لە سلێمانییەوە بچێتە هەولێر لە رێگاکاندا کابینەی دانراوە بۆ کۆکردنەوەی ئەو باجانە هاوشێوەی ئیمارات کە کاتێک لە شاریقەوە دەچیتە هەر شارێکیتر باجت لێدەسێنن. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە مەسرور بارزانی زووزوو سەردانی ئیمات دەکات و پێدەچێت بیرۆکەکەی لەوێوە وەرگرتبێت تا داهاتی ناوخۆ و نانەوتی زیاتر بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە دەستکاریکردنی باج لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە وسەرۆکی حکومەت بۆی نییە دەستکاری بکات و کۆمپانیا دروست بکات بۆ کۆکردنەوەی باج.
نووسینگەی مەسرور بارزانی کارێکی نایاسایی دەکات
کەناڵێکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیلانێکی داناوە بۆ رووتاندنەوەی مووچەخۆران.
No Comment! Be the first one.