چاوارنیوز _ وەدات حسێن، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ڕۆژنیوز، نۆ ساڵ پێش ئێستا لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا گیانیلەدەستدا، بەڵام دەزگاکەی بابەتێکی نوێ لەسەر گیانلەدەستدانەکەی دەڵێت.
دەزگای ڕۆژنیوز بڵاویکردۆتەوە، لە بادینانی گەمارۆدراو بەترسدا گەنجێک هەڵکەوت و قەڵەمێکی بۆ ئازادیی و مایکی ئاژانسی ڕۆژنیوزی هەڵگرت و کامێرایەکی گرت بەدەستییەوە بۆ ئەوەى ئەو نادادیی و گەندەڵیی و داگیریکارییانەی پێ تۆمار بکات کە سنوورەکەی تەنیوە، باسەکە ڕۆژنامەنووس وەدات حسێنە کە خوێنی ئاڵ و گەشی لەسەر زەوی دووجار داگیرکراودا ڕژێنرا و بکوژەکانی لە دەستی یاسا و لێپرسینەوە وونکران.
دەڵێت: نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا وەدات حسێن عەلی، ناسراو بە وەدات دهۆکی کە وەک پەیامنێرێکی چالاک و چاوکراوەی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆژنیوز کاری دەکرد، بەڵام پەدەکە ویستی لە کارکردنی ڕایبگرێت و چیتر نەبێتە چاوی ئاژانسەکە لەناوچەکە، بۆیە کاتێک زانیان ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەهلی مامەڵە و دەستەمۆ بوون نییە، گیانیان لێ سەند و بۆ هەمیشە بێدەنگیان کرد.
باسی لەوەشکردووە، وەدات حسێن، ساڵی ١٩٨٨ لە گوندی ئەلەکانی سەر بە شارۆچکەی دەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە دایکبووە، بنەماڵەی وەدات خەڵکی دهۆکن، بەڵام لە دوای ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥، باوکی وەدات ڕوو دەکاتە باکووری کوردستان و لەوێ ژیانی هاوسەرگیریی پێکدەهێنێت، دواتر لە ساڵی ١٩٩٠، دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کورستان و لە دهۆک نیشتەجێ دەبن.
وتیشی: شەهید وەدات قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیی تا پۆلی ١٢ لە شاری دهۆک بە سەرکەوتوویی بڕیوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخە جیاوازەکانی ژیانى خێزانەکەیەوە بە ناچاریی وازی لە خوێندن هێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،وەدات وەک ئارەزوومەندێکی بواری ڕۆژنامەوانی دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کرد، دواتر و لە ساڵی ٢٠١٦ـدا دەستی بە کارکردن لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد، ئەو دۆخی سنووری بادینان بۆ بینەر و خوێنەرەکانی ئاژانسەکە دەگواستەوە کە وەک ناوچەیەکی دابڕاو یان گەمارۆدراو بە ترس و تۆقاندن و داگیرکاری ناوی دەرکردووە.
نۆ ساڵ بەسەر گیانلەدەستدانی وەدات حسێن تێدەپەڕێت
نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا وەدات حسێن عەلی، ناسراو بە وەدات دهۆکی کە وەک پەیامنێرێکی چالاک و چاوکراوەی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆژنیوز کاری دەکرد، بەڵام پەدەکە ویستی لە کارکردنی ڕایبگرێت و چیتر نەبێتە چاوی ئاژانسەکە لەناوچەکە.

No Comment! Be the first one.