چاویار-نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوێنێ گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی کەوتنە بەر بزمارێک لە رووداوێکی کاردا تووشی برینێکی سەخت بوو، بە شێوەیەک کە بزمارەکە کونێکی لە دیواری سنگی دروست کردبوو و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە.
دوای گەیشتنی، تیمی پزیشکی نەخۆشخانەکە بە سەرپەرشتیی د.
سورێن حەمەباقی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سنگ و بۆرییەکانی خوێن، دەستبەجێ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ ئەنجامدا و ژیانی گەنجەکەیان رزگار کرد.
ئاماژەی بەوەش كردووە،باری تەندروستیی گەنجەکە ئێستا جێگیر و باشە.
No Comment! Be the first one.