چاویارنیوز _ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە  بڕیاری خۆیدا، كە لە 25ی ئازاری 2023وە بەهۆی سكاڵای عێراق دژ بە توركیا لە دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەكردنی بەبۆری بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راوەستاوە.
ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لە راپۆرتێکدا، وردەکاریی دواپێشنیاری هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی خستوەتەڕوو سەبارەت بە پەلەکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، پەسەند کرا و ڕەوانەی بەغدا کرا.
بەپێی ئەم لەیەکگەیشتنە نوێیە، سەرەڕای پشتگیری لە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا، کە تەواوی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات (جگە لە بڕی بەکارهێنانی ناوخۆ)، ئەم قۆناغەش لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ هەناردەی نەوت وەستاوە، بەڵام دانوستانەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەو بینیوە و وا چاوەڕوان دەکرێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەو ڕێککەوتننامەیە گەڵاڵە بکرێت.
نەوت رادەستی (سۆمۆ) دەكرێت
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕی نەوت رادەستی (سۆمۆ) بكات، بەو مەرجەی تا كۆتایی ئەم هەفتەیە رێككەوتنی سێقۆڵی (وەزارەتی نەوتی فیدراڵ+ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان+ كۆمپانیا بیانییەكان) بكرێت.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.