چاویارنیوز _ لێپرسراوانی نەوەى نوێ لەگفتوگۆ ناوخۆییەکانیاندا ترسی خۆیان پیشانداوە لەوەی کە بایکۆتى فراوانى هەڵبژاردن زیانى زۆر لە بزووتنەوەکەی ئەوان بدات.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، لێپرسراوانی نەوەى نوێ ڕایانگەیاندووە، نەوەی نوێ نیوەی دەنگەکانی لەدەست دەدات ئەگەر هاووڵاتیان بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
ئەوەش زانراوە، لێپرسراوانی ئەو جوڵانەوەیە ئاخر هەوڵەکانی خۆیان لە کۆتا هەفتەکانی بانگەشەدا دەخەنەکار تا هاووڵاتیان ڕازیبکەن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن، ئەوەش بە چڕکردنەوەی هێرشەکانیان لەسەر پارتى و یەکێتى لە پێناوى ئەوەى زۆترین خەڵکى ناڕازى لەو دوو حزبە بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان.
نەوەى نوێ ترسى لە لەدەستدانی دەنگەکانى هەیە
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، جوڵانەوەى نەوەى نوێ ترسى لەوە هەیە دەنگدەرەکانی بایکۆتى هەڵبژاردن بکەن و دەنگەکانىان لەدەستبدەن.
No Comment! Be the first one.