چاویارنیوز _ کەمال فەتاح، هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، چەند چرکەیەک پێش رووخانی دیواری خوێندنگەیەک نزیکەی 30 خوێندکاری رزگار کرد.
کەمال فەتاح دەڵێت: لەکاتی لافاوەکە من لە ماڵی خۆمدا بووم، تەماشام کرد پاڵ دیوارەکە پڕ بوو لە منداڵ، خێرا ئەوەم بەبیرداهات کە ئاوەکە ئەم دیوارەش دەخات و دەڕوخێت، توانیم زیاتر لە 30 منداڵ لە پاڵ دیوارەکەدا راوەستابوون، هەموویان رزگار بکەم.
هاووڵاتییەک لە چەمچەماڵ 30 منداڵ ڕزگاردەکات
هاووڵاتییەک لە چەمچەماڵ، دوای ئەوەی ژمارەیەک خوێندکار لە قوتابخانەکەیەکدا ڕزگار دەکات، لە ئێستادا وەک فریادڕەسەکەی چەمچەماڵ ناودەبرێت.
No Comment! Be the first one.