عەلی حەمە ساڵح وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم هەڕەشانەی هۆشیار زێباری، بەناوی پارتیەوە هێندەی تر مەترسی لەسەر مووچە زیاد دەکات، ڕوو لە زێباری وتی: دوو ساڵ وەزیری دارایی بووی مووچەت نەنارد.
لە نووسینەکەی عەلی حەمە ساڵح هاتووە:
هۆشیار زێباری هەڕەشەی زۆر توند لە حکومەتی عێراق دەکات!
کە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو هەتا ٢٣ سێبتەمبەری ٢٠١٦، پارەی مووچەی هەرێم لە بەغداوە ڕاگیرا.
بەڵام کاک هۆشیار بێدەنگ بێدەنگ هەر دەوامی دەکرد.
بەبێ ئەوەی بەرمیلێک نەوت بدرێتە بەغدا پارساڵ بەغدا مووچەی نارد، ئەمساڵیش چوار مووچە دراوە!
کەچی ئێستا ئەم کاک هۆشیارە هەڕەشە لە بەغدا دەکات و دەڵێت : لێکەوتەی خراپی دەبێت..
بڕینی مووچە لەلایەن بەغداوە زوڵمە!
بەڵام کاک هۆشیاری باسێکی داهاتی ناوخۆش بکە.
حسابات بکەن.. بزانن هۆشیاری زێباری زۆری ناردووە یان تەیف سامی..
بەڵێ سزادانی خەڵکی کوردستان زوڵمە لەلایەن عێراق.
بەڵام دەبێت دیوی دووەمی بابەتەکە ببینیدرێت کە گەندەڵی و نادادی هەرێمە .
No Comment! Be the first one.