چاویارنیوز – غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند؛ گیرفانی خۆیان پڕ و گەدەیان تێرە، کوردایەتییان بۆخەڵەتاندن و دزیکردنە (هۆشیار زێباری و مەسعود بارزانی) و ئەوانیتر كە خۆیان شین و مۆر دەكەنەوە و دەڵێن كەرامەت موهیمە، دوێنێ خۆیان موچەی مانگی شەشی خانەنشینییان بە تەوتین وەرگرت !
لە درێژەی بابەتەکەی غالب محەمەد هاتووە: تۆش مووچە خۆر و ئەوانەی چاوەڕوانن پارویەکی چەور بخۆن و جلێکی جوان بۆمناڵەکانتان بۆجەژن بکڕن، ئیتر بەگوێی ئەم دەمڕاسانەی ساختەی کوردایەتیە مەکەن، ئەوان نیشتمان و خاک و خەڵک دەکەن بەوەسیلەیەک بۆ خۆشگوزەرانی کوڕ و مناڵەکانیان و قایمکردنی پێگەی بنەماڵەکانیان، پاشان دێن باسی کوردایەتی و کوردپەروەری دەکەن، ئەوانەشی کە بەرگرییان لێدەکەن و بەشان و باڵیاندا هەڵدەدەن بێگومان بێ هۆکار نیە، چۆن دەکرێت خۆی مووچە لە عێراق بە تەوتین وەربگرێت بەڵام ڕێگەنەدات تۆ موچە بەتەوتین وەربگریت لەبەر ئەوەی تۆ هەمیشە لە ژێر چەپۆک و دەستی ئەودا بیت کەی ویستی برسی و لەرزۆکت بکات !
ئەوان زاڵمێکن و کراسێکی عەدالەتیان لەخۆیان ئاڵاندوە، ڕۆژانە لەژێر ناوی عەدالەتدا خەریکی دزی و ساختەچێتی و قومارکردنن، سەرقاڵی دانانی کۆمپانیا و فرۆشتنی زیاتری نەوتن، ساختەکارانی کوردایەتی دەستیان بردوە بۆ کێشانی ڕۆحی ئینسان، ببینن دەرمانخانە و نەخۆشخانە و تاقیگە هەمووی کراوە بە ئەهلی و دراوە بەکۆمپانیاکانی خۆیان، لەولاشەوە نمایشی دادپەروەریمان بۆدەکەن، ئەگەر تەماشای مێژوو بکەین، دەبینین چی جۆرە جەلادێک و خاک و خەڵک و خۆ فرۆشێک بوونە بەسەر ئەم خاک و ئاوەوە، ئەی ئیتر تۆ چۆن شوێن خاکفرۆش و زاڵمێکی وەک ئەمانە دەکەویت کە تەنها مووچەکەت پێڕەوانابینن و بەردەوامن لە دزیکردنی خۆیان.
No Comment! Be the first one.