چاویارنیوز _ سادق عوسمان وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم دەڵێت: وەک ئاشکرایە پێشتر سێ موالیدی دیاریکراو هەبوون لە مانگی 1ی 2025 هەموویان خانەنشینکران، لەئێستادا سه‌رجه‌میان مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینییان بۆ كراوه و مامەڵەکانیان ته‌واوبوون.
ڕاشیگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی خەنەنشینکراون، سه‌رجه‌میان مانگانە مووچه وه‌رده‌گرن، مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵ کۆتا بەشیان، ڕاژەی خانه‌نشینیان بۆ به‌ستراو مووچه‌ى سه‌رجه‌م مانگه‌كانیان وه‌رگرت.
وتیشی: كار ده‌كه‌ین بەغداد ئەو 12 مووچەیە بە ئەو فەرمانبەرانە بدات کە تا ئێستا وەریاننەگرتووە.
هیچ خانەنشینێک نەماوە مامەڵەی بۆ نەکرابێت
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم ڕایگەیاند: هیچ خانەنشینێک نەماوە مامەڵەی بۆ تەواونەکرابێت، هەموویان مووچەکەیان وەردەگرن.
No Comment! Be the first one.