چاویارنیوز _ لەگەڵ سەرهەڵدانی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ، باس لەوە دەکرێت بەشێکی زۆری سەرۆکی حزبەکانی باشوور و لێپرسراوانی حکومەت، هەرێمی کوردستانیان جێهێشتبێت، بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەریەک لەمەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە چالاکییە سیاسییەکانیان لەناو هەرێمی کوردستان بەردەوامبوون.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بەجیا لەگەڵ چەند باڵوێزو کونسڵخانەیەک کۆبونەتەوە.
لەلایەکی تریشەوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە، بەپێی میدیاکانیش هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێشانگای ژنە پێشمەرگەیان لە بینای ئەمنە سوورەکەی شاری سلێمانی کردەوە.
لەزۆربەی شەڕەکان بارگرژی و قەیرانەکانی ناوچەکە فەیک نیوز زۆر دەبێت و ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێدەکەوێتەوە و دەبێتە مایەی دڵەڕاوکێ و نائارامی دەروونی هاووڵاتیان.
هیچ سەرکردەیەک، هەرێمی کوردستانی جێنەهێشتووە
باس لەوە دەکرێت بەشێکی زۆری سەرۆکی حزبەکانی باشوور و لێپرسراوانی حکومەت، هەرێمی کوردستانیان جێهێشتبێت، بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە.

No Comment! Be the first one.