چاویارنیوز _ وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، چەند لایەنێک، لە راگەیاندراوێکدا هەڕەشە لە وڵاتێکی دراوسێ دەکەن، ئەو راگەیەنراوە رەتدەکەینەوەو قبوڵکراونییە و دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامییە.
راشیگەیاندووە، هەرێم هیچ کات نابێتە هەڕەشە و مەترسیی بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیچ لایەنێک ناتوانێت هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنێت.
هیچ هێزێک ناتوانێت خاکی هەرێم دژیی وڵاتان بەکاربهێنێت
لەبارەی پەیامی چەند هێزێکی خۆرهەڵاتی کوردستانەوە، وەزارەتى ناوخۆى هە رێمى کوردستان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین هیچ لایەنێک هەرێمى کوردستان لە دژى هیچ وڵاتێکى دراوسێ بەکار بهێنرێت.
No Comment! Be the first one.